سەردێر

بۆینگ 737 ماكس كێشەیەكی دیكەی بۆ دروستبوو

خەڵك-

كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەی بۆینگ داوای لە 16 كڕیاری خۆی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبایی لە فڕۆكەكانی گرووپی 737 ماكس پێش بەكارهێنانیان جارێكی دیكە.

بەكارهێنانی فڕۆكەی جۆری ماكس لە سەرانسەری جیهان لە مانگی ئاداری 2019وە راگیرا دوای دوو رووداوی فڕۆكە كە بەهۆیەوە 346 كەس كوژران.

لە ئەمریكا و ئەوروپا و كەنەدا و بەڕازیل و وڵاتانی دیكە گەشتەكانی ئەم جۆرە فڕۆكەیە دەستپێدەكاتەوە دوای گۆڕینی سیستمی زیرەكی فڕۆكە كە رۆڵێكی گەورەی لە رووداوەكاندا هەبووە.

بۆینگ رایگەیاند رێگەیانداوە بە لێكۆڵینەوە لە رێڕەوی زەمینی بۆ رەگەزی پێكهاتەكانی سیستمی كارەبایی.

هەندێك لە كۆمپانیا گەورەكانی وەك ساوس ویست ئێرلاینز دەستیان بە گشت بە ئەو جۆرە فڕۆكانە كردەوە لە مانگی رابردوو دوای كۆتاییهاتنی بڕیاری راگرتنی كاركردن پێیان.

پشكەكانی بۆینگ كە بارەگاكەی لە شیكاگۆیە بە رێژەی 1.% دابەزیوە.

لە مانگی ئاداری رابردوودا فڕۆكەیەكی جۆری بۆینگ 737ی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەمریكا ئێرلاینز بەناچاری لە فڕۆكەخانەی نیوارك لیبەرتی لە ویلایەتی نیوجێرسی لە رۆژی هەینی نیشتەوە و كاپتنی فڕۆكەكە گوتبووی بەهۆی لەكاركەوتنی بزوێنەری فڕۆكەكە بووە بەهۆی كێشەیەكی میكانیكییەوە.

رۆژنامەی نیویۆرك پۆست فڕۆكەی گەشتی 2555 هاتوو لە شاری میامییەوە لە فلۆریدا بە ناچاری نیشتەوە بەبێ رووداو و زیان.