سەردێر

زانیاری 1.3 ملیۆن بەكارهێنەری دیكەی سۆشیال میدیا دزرا

خەڵك-

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سایبر نیوز زانیاری تایبەتی و كەسی زیاد لە 1.3 ملیۆن كەس و بەكارهێنەری ماڵپەڕی كلەپ هاوس لەلایەن چەتەكانی ئینتەرنێتەوە دزراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، زانیارییە تایبەتی ‌و كەسییەكان كە لە بەكارهێنەرانی كڵەپ هاوس دزراون، بریتی بوون لە ناو و هەژمار و هەندێك وردەكاری دیكە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەم زانیارییانە لەلایەن چەتەكانەوە بەكارهێندراون بۆ كردنە ئامانجی خاوەنەكانیان.

پێشتر ئاشكراكرا زانیاری تایبەتی و كەسی نزیكەی 500 ملیۆن بەكارهێنەری ماڵپەڕی لینكد ئین دزراوە.

هاوكات زانیاری تایبەتی و كەسی زیاد لە 500 ملیۆن بەكارهێنەری ماڵپەڕی فەیسبووك دزراوە لەلایەن چەتەكانەوە.