سەردێر

كۆمپانیا چینییەكان مەترسی بۆ ئەمریكا دروست دەكەن

خەڵك-

ئەمریكا رایگەیاند سكاڵای یاسایی لەسەر كۆمپانیایەكی پەیوەندیی چینی تۆماركردووە بەهۆی دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بە پشت بەستن بە مەرسوومێكی واژۆكراوی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2019، بەڵام ناوی كۆمپانیاكە ئاشكرا نەكراوە.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد سكاڵایی یاساییان لە دژی كۆمپانیا چینییەكە بەرزكردووەتەوە، داوایان لێكردووە چاو بە مامەڵە بازرگانییەكانیدا بخشێتەوە.

مەرسوومێك لە 15ی ئایاری 2019 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا واژۆ كرا بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی پەیوەندی ئەمریكا هۆشیاربن لە بەكارهێنانی ئامێری كۆمپانیا بیانییەكان كە مەترسیدارە.

ئەم مەرسوومە بەتایبەت لە چوارچێوەی ململانێی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چیندا هات، بەتایبەت كۆمپانیا گەورە چینییەكانی بواری پەیوەندی وەك كۆمپانیای هواوی.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا، رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ئەمریكا و هاووڵاتییەكانی.