سەردێر

هێرشێكی نوێ بۆ سەر فەیسبووك

خەڵك-

جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر بەشداربووانی تۆڕی فەیسبووك ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا زانیاری لە هەژماری زیاد لە 500 ملیۆن بەشداربووی فەیسبووك لە ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ و هەندێك زانیاری دیكە دزران.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، جارێكی دیكە هێرشكراوەتەسەر بەشداربووانی فەیسبووك و توانراوە زانیاری دیكە لە هەژماری بەشداربووانی فەیسبووك بدزرێت.

بەپێی زانیارییەكان هێرشەكەی ئەمجارە بەكارهێندراوە بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بەشداربووەكانی فەیسبووك كە لایكی چ پەیجێكیان كردووە.

لە هەمان كاتدا توانیویانە ژمارە مۆبایلی بەشداربووان بەرن.

هێرشەكە بەجۆرێك بووە كە سەرەتا داوای ناردنی ژمارەی نهێنی “پاسۆرد”یان كردووە و رۆبۆت بەكارهێندراوە.