سەردێر

زانیاری هەژماری 500 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبووك دزرا

خەڵك-

چەتەكان زانیاری تایبەتی 500 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕی فەیسبووكیان دزیوە لە 106 وڵات لە ساڵی 2019دا.

بەپێی زانیارییەكان چەتەكان توانیویانە دەست بەسەر هەژماری 500 ملیۆن كەسدا بگرن و زانیارییە تایبەتەكانیان بدزن كە خۆیان دەبیننەوە لە ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ و بەرواری لە دایكبوون.

سەرچاوەكان دەڵێن ئەم زانیارییانە لەسەرەتادا فرۆشراون بە دەیان هەزار دۆلار و دواتر نرخەكان دابەزیون .

ئەلێكس هوڵدن گەورە بەرپرسی ئاسایشی زانیاری لە كۆمپانیای هۆڵد سیكوریتی دەڵێت ژمارەی هەژمارەكان نزیكەی 533 ملیۆن هەژمارە كە زانیارییەكانیان دزراون، زۆرینەی زانیارییەكانیش گشتی بوون كە لە سەر زۆرینەی هەژمارەكان هەیە، ئەو زانیارییانەی تێدا نییە كە زۆر هەستیارن وەك پاسۆرد.