سەردێر

ئێڵ جی لە بازاڕی مۆبایل دەكشێتەوە

بە ملیۆنان دۆلاری زیانی لە مۆبایل كردووە

خەڵك-

كۆمپانیای ئێڵ جی ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند لە بازاڕی مۆبایلی زیرەك دەكشێتەوە دوای بەردەوامی زیانەكانی لە ئەم بوارەدا بۆ ماوەی چەند ساڵێك.

ئەم كۆمپانیایە لە كاتێكدا دەكشێتەوە كە پلەی سێهەمی گرتووە لە ئەمریكای باكور، یەكەم ناونیشانی براندی گەورەی بازرگانی مۆبایل لە بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان دەكشێتەوە بە تەواوی.

لە مانگی كانوونی دووهەمی ئەمساڵدا كۆمپانیای كۆریایی ئێڵ جی رایگەیاندبوو سەرجەم بژاردەكان بۆ كاری بازرگانی كراوەن دوای ئەوەی نزیكەی 4.5 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت لە ماوەی ساڵانی رابردوودا.

پشكی ئەم كۆمپانیایە لەسەر ئاستی جیهان لە 2% تێپەڕناكات، ساڵی رابردوو بەرهەمی مۆبایلەكانی 23 ملیۆن بووە بەراورد بە 256 ملیۆن بۆ كۆمپانیای سامسونگ.

كۆمپانپای ئێڵ جی دەڵێت: كشانەوە لە كێبڕكێیەكی توند لە بواری مۆبایل بواری بۆ دەڕەخسێنێت بۆ گەشەكردن لە بوارەكانی دیكەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و ئامێرە زیرەكەكانی نێو ماڵاندا.