سەردێر

ناسا 400 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەیەك دابین دەكات

خەڵك-

كۆمپانیای ناسای ئەمریكایی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان ئاشكرایكرد بڕی 400 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیاكانی پەرەپێدانی وێستگە ئاسمانییەكان دابینكردووە كە شوێنی وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانی دەگرێتەوە.

كەناڵی سی ئێن بی سی بڵاویكردەوە دەزگای ناسا پلانێكی داناوە كە تێیدا بڕی 400 ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات بۆ چوار كۆمپانیا بۆ هاوكاری لە پەرەدان بە وێستگەی ئاسمانی تایبەت .

ئەم پرۆژە لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی نوێدایە لەدوای سەركەوتنەكانی كە هەندێك پرۆگرامی تایبەت بە دەستی هێنان كە نێردراون بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.