سەردێر

ئەمریكا و روسیا لەسەر ئاسمان رێككەوتن

خەڵك-

حكومەتی روسیا رەزامەندی نیشان دا بۆ درێژكردنەوەی رێككەوتنی هاوكاری لە بواری بۆشایی ئاسمان لەگەڵ ئەمریكا تا كانوونی یەكەمی 2030.

روسیا و ئەمریكا لە ماوەی رابردوو ئاڵۆزی لەنێوانیاندا رووی داوە گەڕاوەتەوە سەردەمی دوای جەنگی سارد بەجۆرێك جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند فلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا بكوژە.

حكومەتی روسیا رایگەیاند، رێككەوتنی هاوكاری بۆشایی ئاسمان و گەڕان و دۆزینەوەكان بۆ بواری ئاشتی تا 2030 درێژكراوەتەوە.

ئەمریكا لە مانگی رابردوو رایگەیاند سزا دەسەپێنن بەسەر هەندێك هەناردە بۆ روسیا، بەڵام بواری فڕۆكەوانی و فەزایی تێدا نەبوو.