سەردێر

هەرزانترین ئۆتۆمبێلی 2021 لە بازاڕدایە

خەڵك-

ئۆتۆمبێلی كارەبایی ولینگ هۆنگ گوانگ مینی لە مانگی كانوونی دووهەمی رابردوودا پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە بازاڕەكانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

لە مانگی كانوونی دووهەمی ئەمساڵدا ئەم ئۆتۆمبێلە كارەباییە زیاد لە 36 هەزار و 700 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر بچووكە و دوو دەرگەی هەیە، چوار سەرنشین هەڵدەگرێت.

فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هونگ گوانگ مینی ئێستا تەنها لە چینە، كۆمپانیای بەرهەمهێنەر خوازیارە بۆ دەرەوەی چینیشی هەناردە بكات و ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی فراوان بكات.

ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ یەكەمجار لە تەمووزی 2020 لە چین دەركەوت، لە پرۆژەیەكی كۆمپانیای ولینگی سەر بە كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی چینی سیاك مۆتۆڕ و كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمریكاییدا بەرهەمهات.

نزمی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە هۆكاری سەرەكی زۆری خواستە لەسەری لە چین كە نرخەكەی لە خوار 5 هەزار دۆلارەوەیە.

باتری ئەم ئۆتۆمبێلە بەرگەی بڕینی 170 كیلۆمیتر دەگرێـت و ئەوپەڕی خێراییەكەشی 100 كیلۆمیتر بۆ سەعاتێك.