سەردێر

دەمامكی زیرەك پەیدادەبێت

خەڵك-

كۆمپانیای رازر هەستاوە بە بەرهەمهێنانی دەمامكی زیرەك لە جۆری ئێن 95 بۆ پارێزگاری لە كۆرۆنا.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای رازر مین لیانگ تان ئینە دەڵێت: سەرباری ئەوەی دەزانین كە ڤاكسین هەیە و دەدرێت بە خەڵك، بەڵام پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەكەن كە دەمامك ببەستین، چونكە تا ئێستا كۆرۆنا مەترسیدارە تەنانەت كە ڤاكسینیش وەربگرین، لەسەر هەموومانە بە وریاییەوە مامەڵە بكەین.

ئەم دەمامكە لە جۆری زیرەكە و شەحن دەكرێتەوە، بەڵام وادەی خستنەبازاڕی دەمامكە دیارینەكراوە.

ماوەی ساڵێك و 3 مانگە نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، لە هەموو جیهاندا رێوشوێنی جۆراوجۆر بۆ خۆپارێزی دەگیردرێتەبەر.

هەرچەندە پێدانی ڤاكسین دەستیپێكردووە، لە هەندێك وڵاتیش ئامارەكان هەڵبەز و دابەز دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئاسۆی كۆتاییهاتنی پەتاكە دیار نییە.