سەردێر

رینۆ 8 ملیار یۆرۆ زیانی كردووە

خەڵك-

كاریگەرییەكانی كۆرۆنا زیانی گەورەی بە كۆمپانیای رینۆی فەرەنسایی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل گەیاندووە لە ساڵی رابردووی 2020دا.

بەپێی زانیارییەكان كۆمپانیای رینۆی فەرەنسایی لە ساڵی 2020 بە بڕی هەشت ملیار یۆرۆ زیانی بەركەوتووە.

كۆمپانیای رینۆ زیانی 4.9 ملیار یۆرۆی بەركەوتووە بەهۆی رەوشی هاوبەشە ژاپۆنییەكەی كۆمپانیای نیسان كە 43%ی كۆمپانیای رینۆ  كۆمپانیای نیسان خاوەنداریی دەکات.

كۆمپانیای رینۆ پلانێكی داناوە بۆ باشكردنی بڕی داهاتەكەی لە ئەمساڵدا لە رێگای پلانێكی ستراتیژی و پێداچونەوە بە فرۆشتنەكانیدا.

لە نیوەی یەكەمی 2020دا كۆمپانیای رینۆ 7.3 ملیار یۆرۆ و لە نیوەی دووهەمدا 660 ملیار یۆرۆی زیانی بەركەوتووە و فرۆشی بە رێژەی 8.9% كەمیكردووە كە بەهای 43.5 ملیار یۆرۆیە.