سەردێر

وەتس ئەپ و تیلیگرام و مەسنجەر لەكاركەوتن

خەڵك

هەریەك لە تۆڕی پەیوەندی و كۆمەڵایەتی (وەتس ئەپ، تیلیگرام و مەسنجەر) بۆ ماوەیەك لە كاركەوتن.


ماوەی چەند كاتژمێرێك لە هەرێمی كوردستان تۆڕی پەیوەندی و كۆمەڵایەتی وەتس ئەپ و دواتریش تیلیگرام و مەسنجەر كێشەیان بۆ دروستبوو و لەكاركەوتن و بەكارهێنەرانی ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە و دواتر كەوتنەوە كار.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەم پڕۆگرامانە بەكارهێنەری زۆریان هەیە و ڕۆژانە بە ملیۆنان كەس كارەكانیانی پێ ڕایی دەكەن.

جێی ئاماژەیە،تۆڕی پەیوەندی و كۆمەڵایەتی (وەتس ئەپ) پڕۆگرامێكە لە بواری گەیاندنی نامەی نووسراو و دەنگیی و لە ساڵی 2014 لە مانوتن ڤیو لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا لەلایەن كۆمپانیای وەتس ئەپەوە دامەزرا و دواتر بە نزیكەی ملیارێك دۆلار كارەكانی خستە هەژموونی كۆمپانیای فەیسبوكەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان