سەردێر

ئەپی وەتسئەپ نوێکردنەوەیەکی گرنگی زیاد کرد بۆ ئەپەکەی

ئەپی وەتسئاپ لە نوێکردنەوەی خۆیدا کۆمەڵێ تایبەتمەندی ناوازە زیاد دەکات یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە:

Support Devices: ئەم تایبەتمەندیە کۆمپانیای (WhatsApp) وادەکات بەکارهێنەر لە یەک کاتدا لە دوو مۆبایل هەمان هەژمار بەکاربهێنرێ، کە پێشتر لەگەڵ کردنەوەی لە سەر مۆبایلێکی تر ڕاستەوخۆ بۆ کەسی یەکەم دادەخرا.

زیانەکانی ئەم زیادکراوە نوێیە چیە؟ ئەم زیادکراوە لایەنی باش و لایەنی خراپی هەیە.

لایەنە باشەکانی ئەم تایبەتمەندییە:

-تۆ دەتوانیت لەسەر مۆبایلێکی دیکە واتسئاپ بکەیتەوە لەکاتی پێویست یان لەکاتی تێکچون و خراپ بوونی مۆبایلەکەت لە مۆبایلی هاوڕێکەتەوە سەیری نامەکانت بکەیت.

-کاتێک دوو مۆبایلت هەیە دەتوانیت لە هەردوو مۆبایلەکەوە واتسئاپ بەکاربهێنیت.

لایەنە خراپەکانی ئەم تایبەتمەندییە:

-ڕەنگە مۆبایلەکەت بکەوێتە لای کەسێک ئەو کەسە دەتوانێت بە ئاسانی بە ژمارەکەی تۆ واتسئاپەکەت بکاتەوە.

– لەکاتی ون بوونی ژمارەکەت یان سوتان و پاشان فرۆشتنەوەی ژمارەکەت بە ئاسانی کەسانی دیکە دەتوانن کار بە واتسئاپەکەت بکەن بەبێ ئەوەی تۆ ئاگاداربیت.

سەرچاوە: تێک ئای