سەردێر

بەرنامەیەك مەترسی بۆ رۆژنامەوان و چالاكان دروست دەكات

كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی ئامێری سیخوڕیكردن بەسەر رۆژنامەوان و چالاكانەوە بۆ حكومەتەكان دروست دەكات

خەڵك

راپۆرتی هەواڵگری ئەمریكا لەسەر كوشتنی رۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی مەترسی دروستكردووە، داوا دەكرێت لە ئیدارەی جۆ بایدن بۆ دانانی سیاسەتێكی نوێ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكانی بەرنامەی سیخوڕی و هۆكارەكانی چاودێری كە بۆ سیخوڕی بەسەر چالاكانی ئۆپۆزسیۆن و نەیارەكانەوە بەكاردەهێندرێت.

بەپێی رۆژنامەی واشنتن پۆست، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا توم مالینوفسكی رایگەیاندووە، لەسەر ئیدارەی بایدن پێویستە پارێزگاری ئەمریكاییەكان لە ئەو چادێرییە كارا بكات كە پێشتر خاشقچی پێ كوژرا.

داواشیكردووە ئیدارەی بایدن پەرە بە ستراتیژی تەواو بدات بۆ بەرەوڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانەی سنوری نیشتمانی و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ دەبڕن، كە كۆمپانیاكان ئەم كەرەستە و ئامڕازانە پێشكەش دەكەن بۆ سەركوتكردنی بەهێز.

جەمال خاشقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی لە ئیستەنبوڵ لە نێو كونسوڵخانەی عەرەبستان لە 2018 كوژرا و پارچەپارچە كرا، راپۆرتی هەواڵگری ئەمریكا لە ئەم هەفتەیەدا محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی بە ئەم تاوانە تۆمەتبار كرد.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئاشكرایكردووە بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە فەرمانڕەوایانی عەرەبستان بەرنامەی تایبەتی كۆمپانیای ئەمنی ئیسرائیلیان بەكارهێناوە بۆ سیخوڕی كردن بە سەر پەیوەندییەكانی كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی سعودی عومەر عەبدولعەزیز لەگەڵ خاشقچی.

ئەو كۆمپانیا ئیسرائیلە ئامێر و ئامڕاز بە بازاڕ دەكات وەك رێگایەك بۆ حكومەتەكان بۆ ئەنجامدانی تاوان و چالاكی تیرۆرستی، بەڵام رێكخراوەكانی مرۆڤ شەرمەزاری ئەم سیستمە سەركوتكارییە و ئامڕازانە دەكەن بۆ سیخوڕیكردن بە سەر چالاكانی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەوانانەوە.