سەردێر

هواوی دێتە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی

 

خەڵک -تەکنەلۆژیا

 

هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاندووە؛ کۆمپانیای ” هواوی ” ی چینی پلانی هەیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ژێر ناوی خوازراوی خۆی، ڕەنگە ئەمساڵ چەند مۆدێلێک بەرهەمبهێنێت .

 

هواوی لەگەڵ کۆمپانیای چاگان، کە خاوەندارییەکەی بۆ حکومەتی چین دەگەڕێتەوە لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی هاوبەشی بکات بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی.

 

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هاوکات لە گەڵ چانگان، هواوی لە وتووێژدایە لەگەڵ “BluePark New Energy Technology” کە سەر بە کۆمەڵەی “BAIC Group”  کە پەکین پشتگیری دەکات بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان .

 

بەپێی سەرچاوەکان، کۆمپانیای هواوی دەستیکردووە بەدیزاینی چەند بەرهەمێک بەئامانجی بەفەرمی دەستپێکردنی پڕۆژەکەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە.