خەڵك-
زۆربەی ئۆتۆمبێلە تازەكانی ئەم سەردەمە پاش ماوەیەكی كەم تووشی متبوون و نەمانی كێش و لاوازبونی بزوێنەر دەبێتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە پێش ئەوەی پەیوەندی بەكۆمپانیای دروستكەر و جۆری ئۆتۆمبێلەكەوە هەبێت پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە، كەوەك پێویست گرنگی بەخزمەتكردنی ئۆتۆمبێلەكانمان نادەین.
گرنگترین هۆكارەكانی متبوونی ئۆتۆمبێل و ڕێگا چارەسەرەكان ئەمانەن:
یەكەم: دەبێت بەردەوام ئاگامان لەپلاك و نۆزڵەكان بێت، ئەگەر هەستتان كرد كێشەیەك یان دەنگ یان لەرزین یان بڕین لەئۆتۆمبێلەكەتان هەیە، پلاكەكان بگۆڕن و نۆزڵەكان تێست بكەن.
دووەم: دەكرێت متبوون كێشەی كارەبایی بێت، بۆ ئەوەش تێستی كۆمپیوتەری گێڕ و مەكینە بكەن بۆ دۆزینەوەی هەر كێشەیەكی لەوجۆرە.
سێیەم: ناوبەناو پشكنین بۆ فلتەر واتە (مەسفا)ی بەنزین بكە و لانیكەم دەبێت ساڵی دوو جار بگۆڕدرێت و پشكنین بۆ فیول پەمپ بكرێت.
چوارەم: بەهیچ شێوەیەك گۆڕینی ڕۆن پشتگوێ مەخە، پێویستە باشترین ڕۆن بخرێتە بزوێنەری ئۆتۆمبێل و پابەندی ڕێنماییەكانی كۆمپانیای دروستكەریش بین لەوبارەیەوە.
پێنجەم: زوو زوو پشكنین بۆ فلتەری هەوای سەر بزوێنەر بكە و زوو زوو پاكی بكەوە، ئەگەر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕە.
شەشەم: ناوبەناو دەرچەی هەوای سەر مەكینەكە، لای بەخاخ یان كابرێتەرەوە بەجوانی پاك بكەوە، ئەگەر پاككەرەوی گونجاو بەكاربهێنن باشترە.