داهاتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵێك پێشتر 7% زیادیكردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای تویتەر لەبارەی چارەكی چوارەمی ٢٠٢٠ ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەكە ئەو داهاتەی كە كۆمپانیاكە لە چارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بە دەستی هێناوە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر 28% زیادیكردووە و گەیشتووەتە یەك ملیار و ٢٩٠ ملیۆن دۆلار. كۆمپانیاكە لە چارەكی چوارەمی ٢٠١٩ داهاتەكەی یەك ملیۆن دۆلار بوو.
داهاتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵێك پێشتر، 7% زیادیكردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویتەر لە ٢٠١٩دا، سێ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.
قازانجی كۆمپانیاكە لە دوا چارەكی ٢٠٢٠ بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر، 87% زیادیكردووە و گەیشتووەتە ٢٢٢ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویتەر لە دوا چارەكی ٢٠١٩دا، ١١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بوو.
لە ساڵی ٢٠٢٠ تویتەر بە بەهای یەك ملیار و ١٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە و لە ٢٠١٩دا بە بەهای یەك ملیۆن و ٤٧ هەزار زیانی بەركەوتبوو.
لە لایەكی ترەوە، ژمارەی بەكارهێنەرە چالاكەكانی تویتەر لە دوا چارەكی ساڵی ڕابردوو بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر، 27% زیادیكردووە و گەیشتووەتە ١٩٢ ملیۆن كەس.
خەڵك – بەشی هەواڵ