سەردێر

“تاكسی هەوایی” رادەگەیەنرێت

خەڵك-

یەكەم فڕۆكەخانە بۆ تاكسی هەوایی لە كۆتایی ئەمساڵدا لە هەرێمی ویست میدلاندزی بریتانیا دەكرێتەوە تایبەت بە تاكسی هەوایی یان ئۆتۆمبێلی شێوە فڕۆكەی تایبەت بە تاكسی و گواستنەوەی كرێی لە رێگای ئاسمانەوە بۆ گەشتە نێوخۆییەكان كە ئەم تاكسییانە بەبێ شۆفێر كار دەكەن، بەمزووانە ئەم پرۆژەیە لە ژمارەیەك وڵاتی دیكەش دەخرێتەگەڕ.

شۆڕشی گواستنەوەی ئاسمانی سەردەمیانە بەمزووانە دەستپێدەكات، رێگای هەوایی گەیاندن بۆ گەشتە نێوخۆییەكان دەخرێتەگەڕ.

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بڕیارە پرۆژەی ئێروان لە بریتانیا تەواو بكرێت و دەبێتە یەكەم وێستگەی تاكسی ئاسمانی.

ئەم هەنگاوە گونجاوە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و پیسبوونی هەوا بۆ ئاسانكاری لە ئایندەیەكی بێ كاربۆن.

بەرپرسی دامەزراوەی تایبەت بە وێستگە یان فڕۆكەخانەی تاكسی هەوایی ریكی ساندهو دەڵێت: تەكنیكی نوێ بنەماكان دەگۆڕێت پارەیەكی زۆر تەرخانكراوە بۆ بەرنامەی تاكسی هەوایی بەڵام پشتیوانی ژێرخان بابەتێكی بنەڕەتییە.