سەردێر

توانا بێوێنەکانی کامێرامانێکی کورد دەبێتە جێی بایەخی وێبسایتێکی ئەمریکایی

خەڵک

پێگەی (dronedj.com)، ئەمریکایی کە تایبەتە بە “درۆن” و هەموو ئەو تەکنیکە نوێ و داهێنانە تازانەی لەبواری درۆندا هەن و سایتێکی گشتگیرە لەو بوارەکەدا، تۆمارێکی تایبەت و دانسقەی کامێرامانی کورد(مەتین حەمە ڕەحیم)ی بڵاوکردووەتەوەو بە سەرسوڕمانەوە نوسیویەتی “بزانە چی کردووە”.

پێگەی (dronedj.com)، نوسیوویەتی؛ لەبەر چەند هۆکارێک ئەم دیمەنەمان لاپەسەند بوو، لەوانە دیمەنەکە لە عێراقە بەو پێیەی ئێمە ڕانەهاتووین بەوەی دیمەنەکانی عێراق ببینین، هەروەها شێوازێکی جوان و بێوێنەی سەلیقەی کامێرامانەکە دەردەخات لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆیەکی “زۆر باش و جوانە”.

بەپێی نوسراوی پێگەکە لەسەر دیمەنە ڤیدیۆییەکەی مەتین حەمەڕەحیم، ئەوە خراوەتەڕوو؛ ئەم ڤیدیۆیە بەڵگەی ئەوەیە کە پێویست ناکات فێڵی شێتانە بکەیت یان بە خێرایی شێتانە بفڕێت بەڵکو بەگەشتێکی نەرم و بە لێشاو دەتوانێت سەرنجی هەمووان ڕابکیشیت و چیرۆکێکی مەزن بگێریتەوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو” ئافەرین مەتین ئێمە چاوەڕوانی ڤیدیۆی داهاتووت دەکەین!”.

ڤیدیۆکەی مەتین، دیمەنی جوانی دوروبەری قەڵاو بازاری قەیسەری و قاوەخانەی مەچکۆی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، و پێشوازییەکی گەرمی لێکراوەو بینەرێکی زۆری هەبووە، هاوکات ئەمە بۆ جاری دووەمە ڤیدیۆی ناوبراو لەم پێگە بەناوبانگە بڵاودەبێتەوە و دیداری لەگەڵدا ساز دەکرێت، کە ڤیدیۆی پێشتری لە ستۆکهۆڵمی سوید تۆمار کردبوو.