سەردێر

ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان نوێ دەكرێنەوە

خەڵك-

ئوتۆمبێلە كلاسیكییەكان بە پێی یەكێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل ئەو ئۆتۆمبێلانەن كە تەمەنی دروستكردنیان 30 ساڵ تێپەڕیوە و بەرهەمهێنانیان دەگمەن بووە.

ئێستا خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان كۆتایی نەهاتوە، كۆمپانیای گەورەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا جارێكی دیكە ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان بە شێوازی نوێی تەكنۆلۆژی و سیستمی نوێ بە هەمان شێوەی كلاسیكی بەرهەم دەهێننەوە.

كۆمپانیای ئەستۆن رایگەیاند 25 ئۆتۆمبێل لە جۆری (دی بی 4 جەی تی) كلاسیكی دووبارە بەرهەمدەهێنێتەوە كە لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەكاتەوە، بەڵام شێوازە بنەڕەتییەكەی ناگۆڕدرێـت، بەڵام هۆكارەكانی سەلامەتی و نوێی تێدا بەكاردەهێندرێت.

ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە تەمەنی 60 ساڵی تێپەڕاندووە، كۆمپانیاكە 75 دانەی لێ بەرهەمهێناوە لەسەرەتای 60كانی سەدەی رابردوودا.
سەرچاوە/ العرب الیوم