سەردێر

واتساپ تایبەتمەندییەكی گرنگ زیاد دەكات

كۆمپانیای واتساپ كە لەلایەن كۆمپانیای فەیسبوكی ئەمریكاییەوە خاوەنداریی دەكرێت، بڕیاردەدات تایبەتمەندی پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەڕێی كۆپی تەرخانكراو بۆ ویب كە لە دەرەوەی ئەپەكەی بەكاردەهێنرێت زیادبكات، ئەمەش وەك یەكەم هەوڵی كۆمپانیاكە بۆ ڕازیكردنی چەندان ملیۆن لە بەشداربوانی كە بەهۆی تەنگژەی ئەبدەیتكردن و مەرجەكانی خزمەتگوزاریی دەستبەرداریی بوون.

واتساپ ڕایگەیاند، تایبەتمەندییە نوێیەكەی لەمساڵدا دەخاتەڕوو، بەو پێیەی بۆ دوو ساڵ دەچێت كار بۆ جێبەجێكردنی پەیوەندییەكانی دەكات لەڕێی وێب، بەڵام پێویستییەكی بەردەوام هەیە بۆ پەیوەندیكردن لەڕێی تەلەفۆنەوە.

ئەم هەنگاوە، وەك هەوڵێكی كۆمپانیاكەیە بۆ ڕێكردن لەگەڵ ئەو بازهەڵدانە گەورانەی كە پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان لە ساڵی ڕابردوودا بەدەستیانهێنا لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و زۆربوونی داواكاریی لەسەر پەیوەندی بینراوەكان لە كۆبوونەوەكان و ئەو پێویستیانەی ڕێكارەكانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و نەبوونی سەفەركرد خولقاندوویانە بەهۆی كەمبوونەوەی گردبوونەوە مرۆییەكان.

دواجار كۆمپانیاكە بڕیاریدا پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان و پەیوەندییە دەنگییەكان بكاتە ڕێگەچارە، ئەمەش تا ئەندازەیەكی زۆر مانای ئەوە دەگەیەنێت كە دەیەوێت بەكارهێنەرانی خۆی بپارێزێت و ئەوانەش بگێڕێتەوە كە ڕوویان لە ئەپڵیكەیشنە ڕكارەكان كردووە.