سەردێر

گرنگترین نیشانەكانی لاوازی ‌و لەكاركەوتنی فیول پەمپ

خەڵك-
فیول پەمپی ئۆتۆمبێل بەزۆری لە وەرزی هاوین و گەرمادا لەكاردەكەوێت، بەڵام زۆر كات لە وەرزی زستانیش ئەوە ڕوودەدات و زۆربەی هۆكارەكەشی بۆ خراپی بەنزین و نزمی كوالێتی جۆرەكانی فیول پەمپ دەگەڕێتەوە.

گرنگترین نیشانەكانی لاوازی ‌و لەكاركەوتنی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل:

١. لەناكاو وەستانی بزوێنەر لەكاركەوتن: كاتێ فیولپەمپی ئۆتۆمبیلەكە لەكاردەكەوێت، ئەوا بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە لەكاردەكەوێت یان كاتێ كاردەكات، فیول پەمپەكە باش كاری خۆی ناكات، كەگەیاندنی سوتەمەنییە بۆ مەكینەكە.
٢. تێبینی لەرزینی ئۆتۆمبیل لەكاتی سلۆلیدا.
٣. لاوازی گوڕی بزوێنەر ‌و لاوازی فیول پەمپ دەبێتە هۆی لاوازی بزوێنەر‌و لاوازی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ بزوێنەر.
٤. بەگران كاركردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە.
٥. بڕینی ئۆتۆمبیلەكە لەكاتی ڕۆشتنیدا.