سەردێر

نرخی دۆلار زیاتر بەرز بووەوە

خەڵك-
لە هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە، بەجۆرێك ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

دوای ئەوەی لەدوو هەفتەی ڕابردوو، نرخی دۆلار بۆ خوار ١٤٦ هەزار دینار دابەزی، ئەمەش بەهۆی كاریگەری لێدوانە سیاسیەكان، كارمەندێكی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاند، دوای ڕەتكردنەوەی گۆڕانكاری نرخ لەلایەن بانكی ناوەندیەوە نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

ڕێناس لوقمان، لەكۆمپانیای تەئموور بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بۆ كڕین بە ١٤٨ هەزار و٨٥٠ دینارە، نرخی فرۆشتن بۆ زیاتر لە ١٤٩ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، ڕەتكردنەوەی گۆڕانكاری نرخ لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، نرخی دۆلاری بەرزكردەوە، هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخەكە نزیك بوونەوەیە لە سەری ساڵ كە لەگەڵ نزیك بوونەوە لەهەر جەژن وبۆنە و یادێك نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوه.