سەردێر

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی دراوەكەدا دابەزی

خەڵك-
بەهۆی ڕاگەیاندنی لەناكاو و نوێی بانكی ناوەندی توركیا بۆ دابەزاندنى نرخی سود بەڕێژەی 12%، لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

لیرەی توركیا بە ئاستێكی پێوانەیی دابەزی كە گەیشتە 18.42 بەرامبەر بە دۆلار، ئەمەش بە كەمترین ئاست دادەنرێت كە لەماوەی قەیرانی هەمەلایەنەی دراوەكەوە لە مانگی كانوونی یەكەمەوە دەستیپێكردووە.

دابەزینە نائاساییەكانی بەهای ليرە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیوەندیان بە نرخی سودەوە هەبوو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا سەرەكییەكان، ئەمەش بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز) ڕێژەكانی هەڵاوسانی بۆ بەرزترین ئاست بەرزكردۆتەوە لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوو.

بانكی ناوەندی توركیا هۆكاریی دابەزینی نرخی دراوی وڵاتەكەی بۆ دەستەواژە بەردەوامەكانی خاوبوونەوەی ئابوری گەڕاندەوە و پێشبینیشی كرد، ڕێژەكانی هەڵاوسان دەست بە پاشەكشەبكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی توركیا بڕیاریدا نرخی سەرەكی سود بە فەرمانی یاسادانەرانى دارایی وڵاتەكە بۆ 12% داببەزێنێت.