سەردێر

مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی گردبوونەوە

خەڵك-
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوای مووچە و گەڕاندەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن كە ماوەی هەشت ساڵە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17\8\2022 مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەكەن هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچەیان پێبدرێت و چارەنوسی ئەو مووچانەشیان بۆ ڕوونبكرێتەوە كە بە ناوی پاشەكەوتەوە لێیان بڕدراوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن كە ماوەی هەشت ساڵە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە.