سەردێر

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17\8\2022 هەریەكە لە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، مووچەی مانگی حەوت وەرەگرن.

هەر بەپێی لیستەكە، سبەینێ‌ پێنج شەممە، 18\8\2022 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشدەكرێت.

لە ڕۆژی یەكی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوكردەوە و بەپێی لیستەكە لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.