سەردێر

لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو كۆتایی دێت

خەڵك-
تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكومەت كرد.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوونن، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.