سەردێر

هەڵەبجە.. كارمەندانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەكان گردبوونەوە

داوای مووچە دەكەن

خەڵك-
بەشێك لە كارمەندانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە گردبونەوە و ئاماژە بە ئەوە دەكەن ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، 14\8\2022 بەشێك لە كارمەندانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە و ڕایدەگەیەنن، ئەوان ڕۆژانە لە كاركردن بەدەوامن و كاری پاككردنەوەی نەخۆشخانەكانیان لە ئەستۆیە و ڕۆژانە كرێی هاتوچۆ و نانخواردن لەسەر خۆیانە، ئەوەش بارگرانی لەسەر شانیان دروستكردووە.

ئەو كارمەندانە دەڵێن، ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و داواكارن لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی ناوچەكە كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن.