سەردێر

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی خانە نشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.

لە ڕۆژی یەكی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوكردەوە و بەپێی لیستەكە لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.