سەردێر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمدەبێتەوە

خەڵك-
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ نیوە دابەزیوە.

بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 704 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە 14\8\2022 لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، تێكڕای هاوردەی نەوتی خاو بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە بووە، كە كۆی گشتی پێنج ملیۆن و 492 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێكدا، كە بەراورد بە هەفتەی رابردو 704 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی وتووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا هەفتەی رابردو گەیشتوەتە 181 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە هەفتەی رابردودا، لەكاتێكدا ئەمریكا رۆژانە 369 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردوە.

باس لە ئەوەشكراوە، بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ئیكوادۆرەوە بە تێكڕایی هەفتەی رابردو 212 هەزار بەرمیل بوە لە ڕۆژێكدا، هاوكات لە كۆلۆمبیاوە 174 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هاوردەكراوە و لە نایجیریاشەوە 161 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هاوردەكراوە.

ئەوەش وتراوە، زۆرترین نەوتی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردودا لە كەنەداوە هاتوە و تێكڕایی بڕەكەی سێ ملیۆن و 351 هەزار بەرمیل نەوت بوە لە رۆژێكدا، دواتریش مەكسیك 710 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردوە، هەروەها سعودیەش رۆژانە 412 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا هەناردەی ئەمریكا كردوە.