سەردێر

بانكی ناوەندی لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە ملیارێك و 80 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

خەڵك-
فرۆشتنی دراوی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ملیارێك و 80 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.

بانكی ناوەندی عیراق لەماوەی چوار ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی دوو شەممەوە تا پێنج شەممە، بڕی ملیارێك و 84 ملیۆن و 903 هەزار و 278 دۆلاری فرۆشتووە كە تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەشی دەكاتە 260 ملیۆن و 989 هەزار و 429 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 1.03 دابەزیوە.

بەپێی زانیارییەكان، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكەكەوە لە سێ‌ شەممەی ڕابردوودا بوو كە 274 ملیۆن و 936 هەزار و 260 دۆلار بوو، كەمترین فرۆشتنیش لە چوار شەممەدا بوو كە 265 ملیۆن و 890 هەزار و 136 دۆلار بوو.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك بانكی ناوەندی لە خشتە بڵاوكراوەكانیدا ئاماژەی پێكردوون، لە شێوەی حەواڵەدابوون بۆ دەرەوەی وڵات، لەپێناو پارەداركردنی بازرگانییە دەرەكییەكان، نرخی فرۆشتنی یەك دۆلاریش لەلایەن بانكی ناوەندییە 1460 دینار بووە.