سەردێر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 94 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لەبەر نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریكا و چین دابەزینی بەخۆوە بینی. هاوكات نرخی زێڕیش بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 94 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 55 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 21 سەنت مامەڵە پێوەكرا.

بەپێی شرۆڤەكاران، ئەوەی كە بووەتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كەمبوونەوەی قەبارەی هەناردەكاری نەوتی كازاخستانە كە لەڕێگەی بۆرییەوە دەگاتە دەریای رەش و لەوێشەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.