سەردێر

ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ دەكرێت

چاودێری چڕی بازاڕی هەولێر دەكرێت

خەڵك-
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەكەكان بۆ ڕۆژانی جەژن، لیژنەكانی قائیمقامیەتی هەولێر بە چڕی چاودێری بازاڕ دەكەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگری لەبەرزكردنەوەی نرخ كاڵا و پێداویستیەكان بەر لەڕۆژانی جەژن لیژنەكانی قایمقامیەت بەچڕی چاودێری بازاڕ دەكەن، داوای هەڵگرتنی باج و ڕسووماتی گومرگیش نرخی كاڵا و پێداویستیەكان جێگیرە و ئەو ترسە لای هاووڵاتیان نەما لەبەرزبوونەوەی نرخ، لەهەمان كاتدا ئەگەر لەڕووی كوالێتیشەوە كەم و كووڕی هەبێت كەسانی سەرپێچیكار سزا دەدرێن.

دەشڵێت، دوێنێ ٨٠ كارتۆن گۆشتی قەدەغەكراوی هیندی كە هەوڵدەدرا بهێنرێتە ناو هەولێر، لەلایەن بازگەی خازر دەستی بەسەردا گیرا، لەكۆگاكانیش بەردەوام چاودێری دەكرێت، هاووڵاتیانیش هەر تێبینیەكیان هەبوو، دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە.

سەبارەت بە رۆژانی جەژنی قوربان قائیمقامی هەولێر وتی، لەڕۆژنی جەژن خزمەتگوزاریەكان بەردەوام دەبێت و ڕێگە بەسەرپێچی و زێدەڕۆیی نادرێت.