سەردێر

جارێكی تر نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك-

بەهۆی مەترسی پاشەكشەكردنی خستنەڕووی نەوتی خاو و زیادبوونی داواكاریی لەسەر زێڕی ڕەش، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرەو ئاستی 114 دۆلار بۆ بەرمیلێك هەڵكشا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی (بلۆمبێرگ) بڵاویكردەوە”گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 1.97% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 110.57 دۆلار”.

هەروەها دەڵێت”گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.87% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 113.72 دۆلار”.

پێشتر شرۆڤەكارانی بانكی “جی بی مۆرگان” هۆشدارییان دابوو لەوەی كە بەرمیلێك نەوت بگاتە 380 دۆلار، گەر سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا وا لە ڕوسیا بكەن، بەرهەمی نەوتی خاوی وڵاتەكەی كەمبكاتەوە.