سەردێر

کۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس نوێترین ساردکەرەوەی LG INSTAVIEW دەخاتە بازاڕەوە

 

كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس نوێترین ساردكەرەوەی (InstaView™ Door-in-Door)ی خۆی خستە بازاڕەوە بە داهێنانی دیزاینی نوێ و تایبەتمەندی گەشپێدراو ، مۆدێلە نوێیە رێكوپێكەكان شێوازێكی پێشكەوتوو و سوودمەندبوونی گەورە بۆ بەكارهێنەر پێشكەشدەكەن.

بە دابینكردنی شێوازێكی ئاڵۆز و ئاسوودەیی باشتر بۆ بەكارهێنەر، مۆدێلە نوێیە رێكوپێكەكان دەرگای ناوەوەی باشتركراوی InstaView و ئەو تەكنەلۆژیا ئێڵ جی كە توانایان سەلمێنران بۆ ئەوەی زۆرترین خواردنی تازە بەدەستبهێنن.

LG InstaView Door-in-Door باشتركراوە بەشێوەی گەورەتر و بەردەوام لە نیوان ڕیزبەندی نوێی ساردكەرەواندا. نوێترین مۆدێلەكانی LG InstaView دیزاینێكی تەختی پۆڵادی دژی ژەنگیان هەیە ، كە هەستێكی زیاتری هاوسەنگی و یەكێتی بینین دەدات. بە لێوارە ڕەشە نازكەكان – كە فرن و مایكرۆوەیڤە نوێیەكانی ئێل جی ڕەنگدەدەنەوە- ساردكەرەوەكانی InstaView Door- بە شێوەیەكی ئاسان دەگونجێن لەگەڵ ئامێرەكانی تری چێشتخانەكەدا ، ئەمەش یارمەتیدەرە بەرەو دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام و بانگهێشتكەر و نازك.
ساردكەرەوەكانی ئەمساڵی LG InstaView جیاوازن بەدیمەنێكی ڕەسەنتر لەگەڵ پانێڵێكی شووشەیی ڕەنگاوڕەنگ كە بەسەر تەواوی نیوەی سەرەوەی دەرگای ڕاستدا درێژ دەبێتەوە. هەروەها پەنجەرەی InstaView خۆی گەورەكراوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەرەكان بتوانن زیاتر لەو شتانە ببینن كە لە ناوەوە هەڵگیراون.

LG InstaView ناوەوەی ساردكەرەوەكە ڕووناك دەكاتەوە بە دوو كلیكی خێرا لەسەر شووشەی شەفافی دەرگاكە، لە هەمان كات تایبەتمەندی Door-in-Door لەدەستدانی هەوای سارد كەمدەكاتەوە لەڕێگەی بەردەستكردنی شوێنێكی گونجاو بۆ ئەوەی ئەو شتانەی – پارێزراون و زۆر بەكاردەهێنرێن – لە نزیك دەستەوە بمێننەوە.

دیزاینی UltraSleek DoorTM بەردەوامبوونی دیزاینی هاوچەرخی زنجیرە نوێیەكەی InstaView نیشاندەدات ، كە دەستەیەكی شاراوە بەشێوەیەكی زیرەك هەتا بەئاسانی دەستبكەوێت ، و ئاو دابەشكەرێكی نوێ كە لەناو قۆڵی دابەشكردنەكەدا دروستكراوە كە تایبەتمەندی چرایەكی ئەڵقەیی درەوشاوەی نەرمی هەیە بۆ ڕێنمایی كردنی بەكارهێنەرەكان.

بۆ دابینكردنی خواستی پەرەسەندنی بەكاربەرەكان لەسەر تایبەتمەندییەكان كە گرنگی بە پاكوخاوێنی و تەندروستی و باشتركردنی ئاسوودەیی بەكارهێنەر دەدەن، ساردكەرەوە نوێیەكانی InstaView تەكنەلۆژیای UVnanoTMی ئێڵ جی بەكاردەهێنن، كە هێزی تیشكی سەروو بنەوشەیی ultraviolet بەكاردەهێنێت بۆ پاراستنی بۆریی دابەشكەری ئاو لە میكرۆبە زیانبەخشەكان. UVnano بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2017 پێشكەشكراوە لەسەر بەرڵبژێرراو و جیاوازەكانی لە ئامێرە ساردكەرەوەكانی ئاوی LG ، و بە شێوەیەكی خۆكرد لە هەر كاتژمێرێكدا جارێك كاردەكات بۆ لابردنی تا 99.99%ی بەكتریا لە بۆریی دابەشكەری ئاوی ساردكەرەوەكە.
بۆ زیاتر ئارامیی دەروونی، دەتوانرێت تایبەتمەندی UVnano لە هەر كاتێكدا چالاكبكرێت بە پاڵنانی خێرا بە دوگمەیەك، بۆ ئەوەی بەكارهێنەران بتوانن چێژ لە ئاوه فلتەركراوەكان لە بۆریی پاك و تەندروست وەربگرن هەركاتێك پێویستیان پێی بێت.
ئەركی سەرەكی هەر ساردكەرەوەیەك ئەوەیە كە خۆراك بەشێوەی تازەبپارێزێت بۆ ماوەیەكی زیاتر ، و لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی LINEARCoolingTM و DoorCooling+TM، مۆدێلەكانی LG InstaView لە ئەنجامدانی تەنها ئەوەدا سەركەوتوون؛ تا حەوت ڕۆژ خواردن بە تازەیی دەهێڵێتەوە. هەروەها LINEARCoolingTM پلەی گەرمی كەمدەكاتەوە، كە هۆكاری سەرەكی تێكچوونی خۆراكە
تایبەتمەندیی DoorCoolingTM ژووری دەرگای ساردكەرەوە سارددەكاتەوە لەڕێگەی دابەشكردنی ڕۆیشتنی هەوای بەهێز لە دەرچەی هەواگۆڕكێی كە بە شێوەیەكی ستراتیژی دانراوە.

بۆ گەشەكردنی و سوودمەندبوونی زیاتر، بۆ یەكەمجار لە ڕیزبەندی ساردكەرەوەی InstaView French-Door 2019 دەركەوت ، ئێستا بەردەستە بە مۆدێلە نوێیەكانی InstaView ، سەرەڕای سیستەمی Craft Ice، تۆپی سەهۆڵی هێواش تواوە ، لە هەمووی گرنگتر، تامی ڕەسەنی خواردنەوەكان بۆ ماوەیەكی زیاتر دەپارێزێت.

ئەپڵیكەیشنی LG ThinQTM بەهایەكی زیاتری زێدكراو پێشكەشدەكات، چونكە ڕێگە بە بەكارهێنەرەكان دەدات چاودێری و كۆنترۆڵی ساردكەرەوەی InstaViewیان بكەن، و بزانن چەند وزە بەكاردەهێنێت، سەرەرای ئاگاداركردنەوە وەربگرن ئەگەر دەرگاكە بە كراوەیی بمێنێتەوە، تەنانەت گەشەی ڕووناكی ناوماڵ بەپێی كاتەكانی ڕۆژ ڕێكبخات. هەروەها ئەپڵیكەیشنی ThinQ LG پشتگیری لە Google Assistant دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی دەنگ بێ ماندووبوون4 و Smart Learner لەخۆدەگرێت – كە تایبەتمەندێكە كە دەتوانێت لە شێوازەكانی بەكارهێنانی ساردكەرەوە فێربێت بۆ باشتركردنی كارایی ساردكردنەوە و كارایی وزە.

لیو جای – چۆل ، سەرۆكی كۆمپانیای ئێل جی ئەلیكترۆنیكس ئامێرەكان ناوماڵ دەڵێت: “ڕیزبەندی نوێی InstaView ی ئێمە خواستی گەشەسەندوو لەسەر ئەو ساردكەرەوەكان دابیندەكات كە تایبەتمەندی باش دیزاینكراو و گونجانی و تایبهتمهندییهكانی پاكوخاوێنی و تەندروستی پێشكەشدەكەن كە پشتگیری پاراستنی بەكارهێنەران و خۆشەویستەكانیان دەدەن.”
دەشڵێت: “پاشكەوتی وزە دەكات و كارامە لەڕووی هێشتنەوەی خۆراك بە تازەیی، ساردكەرەوەكانی InstaViewی ئێڵ جی ئامادەن بەتەواویی هەتا ژیان لە چێشتخانەدا ببەنە ئاستێكی نوێ”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان