سەردێر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

خەڵك-
بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 5ی بەیانی تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی لە نووسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێوە هەتا ڕۆژی 7\7\2022 لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 5ی بەیانی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، “داخستنی تونێلەكە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەركردنی فیدەری 11kv دەبێت لە وێستگەی مۆبایلی هەواری شارەوە بۆ تونێلی پێشڕەو، كە لەلایەن كۆمپانیای پەڕەژاڵەوە جێبەجێ دەكرێت لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی”.

No description available.