سەردێر

ڕونكردنەوە لەبارەی سەبەتەكانی خۆراكەوە دەدرێت

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دابەشكردنی خۆراكی لە هەولێر بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و بریكارەكانی خۆراك دەكاتەوە، دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ۲۰۲۲ بەم شێوەیە بووە ..
سەبەتەی1 یەكەم : لیستی بریكاری مانگی ۱ / ٢٠٢٢
( ١-شەكر / ٢- زەیت / ٣- برنج / ٤-دۆشاوی تەماتە / ٥.لەتكە نۆك / ٦- فاسولیا یان نیسك ) ٪١٠٠ دابەشكراوە .
سەبەتەی2 دووەم : لیستی بریكاری مانگی ٣ / ٢٠٢٢
( ١-شەكر / ٢- زەیت / ٣- برنج / ٤-دۆشاوی تەماتە /٥.لەتكە نۆك / ٦- فاسولیا یان نیسك ) ٪١٠٠ دابەشكراوە.
سەبەتەی3 سێیەم : لیستی بریكاری مانگی ٤ / ٢٠٢٢
( ١-شەكر / ٢- زەیت / ٣- برنج / ٤-دۆشاوی تەماتە /٥.لەتكە نۆك / ٦- فاسۆلیا یان نیسك ) ٪١٠٠ دابەشكراوە.
سەبەتەی4 چوارەم : لیستی بریكاری مانگی ٥ / ٢٠٢٢
( ١-شەكر / ٢- زەیت / ٣- لەتكە نۆك ) ٪١٠٠ دابەشكراوە .
(برنج = تەنها بنكەكانی ٢٠٦و ۲۰۷ و ۲۰۹ و ۲۱۰ و ۲۱۱) دابەشكراوە . هەركاتێك بگات بە كۆگاكان دابەشی دەكەین..
( دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا یان نیسك) هیچ دابەشنەكراوە و هەر كاتێك بگات بە كۆگاكان دابەشی دەكەین.
سەبەتەی5 پێنجەم : لیستی بریكاری مانگی ٦ / ٢٠٢٢
( لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكە ن بە دابەشكردن )
تێبینی / بە پێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بدەین لەبەر ئەوەی هاووڵاتیەكی یەكجار زۆر پەیوەندیمان پێوە دەكەن كە نازانن ئەو بەشەخۆراكەی وەری دەگرن هی چ مانگێكە .

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان