سەردێر

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامەو ئەمڕۆش چەند شوێنێكی دیكە مووچەكانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 3-7-2022 مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەكرێت.