سەردێر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد

خەڵك-
نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەكانی كەمبوونەوەی داواكاریی، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ هەینی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 20 سەنت یان 0.2% ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 108.83 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەبڕی 37 سەنت یان 0.4% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 105.39 دۆلار.

گروپی ئۆپیك پڵەس كە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆكانی وەك ڕوسیا لەخۆدەگرێت، ڕازیی بوو لەسەر پابەندبوون بە سیاسەتی بەرهەمهێنان لە پاش كۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووى، بەڵام گروپەكە خۆی لە گفتووگۆكردن لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنان بەدوورگرت لە مانگی ئەیلولی دواهاتوو و مانگەكانی دواتر.