سەردێر

پلان هەیە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادبكرێت

خەڵك-
وەزیری بازرگانی عێراق پلانێكی نوێ‌ لەبارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت”لانیان هەیە ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبكەن” ئاماژە بە بوونی، دوو ملیۆن و 50 هەزار تەن گەنمیش دەكات لە بازاڕی عێراق.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراقەوە بڵاویكردەوە”پلانیان هەیە ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبكەن، تا نرخەكان بەجێگیری بمێنێتەوە”.

لەبارەی بڕە گەنمی پێویستیش لە وڵاتدا، عەللا جبوری ڕایگەیاند:”تائێستا دوو ملیۆن و 50 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە، بەڵام بۆ پركردنەوەی پێویستی ناوخۆ پێویستییان بە هاوردەكردنی یەك ملیۆن تەن گەنم هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو رێژە گەنموە تائێستا لە جوتیاران وەرگیراوە زۆر باشە و مایەی گەشبینییە”.