سەردێر

شایستەی دارایی بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

خەڵك-
شایستەی دارایی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری ڕەواندز دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەكەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، هەر ئێستا سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بكەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ.

لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو شایستە داراییەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 5 ی 2022 دەبێت.