سەردێر

سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دابەشدەكرێت

خەڵك-
مادەكانی بەشەخۆراك گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و پاش پشكنینیان دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت كە بریتین لە شەكر و زەیت و برنج و دۆشاو و لەتكەنۆك.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بەشەخۆراكی چوارەم بەردەوام دێت و دابەش دەكرێت و شتێكی كەم ماوە و تەواو دەكرێت، بەشەخۆراكی پێنجەم شەكر و زەیت و بڕێك برنج و دۆشاو و لەتكەنۆكـ بەشێكی گەیشتووە و پاش پشكنینی لەلایەن كوالێتی كۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردن دەكرێت.

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، هەندێك ماددەی خۆراك ماون، كە گەیشتن و لە پشكنینەكان دەرچوون، ناوەستین ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنیان دەكەین، دەشڵێت، دواكەوتنی ماددەكانی خۆراك پەیوەندیی بە بەغداوە هەیە.