سەردێر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

خەڵک-

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 116 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مامەڵەدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28\6\2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە و بە 116 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساس سێ دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 110 دۆلار و 7 سەنت لە مامەڵەدایە.

بە درێژایی چەند مانگی داهاتوو، نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا و قەدەغەکردنی سێیەکی پشتبەستن بە غاز و نەوتی رووسیایی.