سەردێر

تاكو ئێستا زیاتر لە 170 هەزار تەن گەنم لە سایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە

خەڵك-
لەسەرتای دەستپێكردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە هەتا ئەمڕۆ 170 هەزار و 391 تەن و بیست كیلۆ گەنم لە سایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، تاكو ٢٠٢٢/٦/٢٥ بڕی (١٧٠،٣٩١.٢٠)سەد و حەفتا هەزار و سێ سەد و نەوەد و یەك تەن و بیست كیلۆ گەنم لە سایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، بڕی وەرگرتنی گەنم بەپێی پارێزگاكان بەم شێوەی لای خوارەوە بووە :-
سلێمانی/ ٧٦٫٢٤٨.٣٤٠ حەفتا و شەش هەزار و دوسەد و چل و هەشت تەن و سێ سەدو چل كیلۆ .
هەولێر/ ٥٤٫٧٦٤.٦٨٠ پەنجا و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست و چوار تەن و شەش سەد و هەشتا كیلۆ .
دهۆك/ ٣٩٫٣٧٨ سی و نۆ هەزار و سێ سەد و حەفتا و هەشت تەن.