سەردێر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیانپێكردەوە

خەڵك-
دوای ئەوەی كە بەهۆی خۆڵبارینێكی چڕەوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران، ئێستا گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند،”دوای راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێڕ بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەھۆی تۆز و خۆڵبارین، ئێستا دۆخەكە ئاسایی بوەتەوە و گەشتەكان دەستیانپێكردەوە”.

بەهۆی ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 25\6\2022، خۆڵبارینێكی چڕ هەولێری گرتەوە، دوای كاتژمێر 6:00ی ئێوارە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی شارەكە ڕاگیران.