سەردێر

“مووشەكبارانكردنی كێڵگە نەوتییەكان، فشارێكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بخەنەسەر ئەژنۆ”

خەڵك-
ئەمڕۆ جارێكی دیكە كێڵگەی غازی كۆرمۆر مووشەكبارانكرا، لەو بارەیەوە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، مووشەكبارانكردنی كێڵگە نەوتییەكان، فشارێكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بخەنەسەر ئەژنۆ.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، هێزە میلیشیاكانی بەغدا جیاوازی لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناكەن، بۆیە مووشەكبارانكردنی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، ناحییەی خەبات و كۆمەڵگەی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویاندا.

ئاماژە بە ئەوەشدەكات، ئامانج لە مووشەكبارانكردنی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەیە چۆكدابدەین.

ئەوە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەم، كە كێڵگەكە لە لایەن كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتییەوە كاری بەرهەمهێنانی غازی تێدا دەكرێت.