سەردێر

نرخی نەوت روو لە هەڵکشان دەکاتەوە

خەڵك-

نرخی نەوت چەند دۆلارێک بەرزدەبێتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 113 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مامەڵەدایە.

ئەمڕۆ شەممە 25\6\2022 ، بەراورد بە دوێنێ هەینی، بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەوە و بە 113 دۆلار و 10 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساس زیاتر بەرزبووەتەوە و بە 107دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند مانگی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا و هەوڵدانی قەدەغەکردنی پشتبەستن بە غاز و نەوتی رووسی.