سەردێر

كەمكردنەوەی نرخی دۆلار دەبرێتەوە پەرلەمان

خەڵك-
عودەی عەواد، پەرلەمانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان دەكات، بۆ گفتووگۆ لەسەر كەمكردنەوەی نرخی دۆلار.


بەپێی بەلًگەنامەیەك كە لە میدیاكانی عیراق بڵاوكراوەتەوە”بەپشتبەستن بە ماددەی 61/حەوتەم-ج دەستوری عیراق و ماددەی 56ی پەیڕەوی ناوخۆ، بفەرموون بە داگرتنی بابەتی كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەمان بەپێی ڕێكارە دەستورییەكان”.

بانكی ناوەندی عیراق، بەهای دراوی نیشتمانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكایی لە كانوونی دووەمی 2020 كەمكردەوە، وەك یەكەم ڕێكاری لەو جۆرە لە دوای چەندان ساڵ كە هاوكات بوو لەگەڵ تەنگژەیەكی ئابوری ناقۆڵا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

بانكی ناوەندی لە بری 1190 دینار، 1450 دیناری دیاریی كرد بەرامبەر بە دۆلارێك، ئەمەش تەوژمێك ڕەخنەی توندی لەلایەن سیاسییەكان و ئابوریناسان و هاووڵاتیان لێكەوتەوە.