سەردێر

نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی

خەڵك-

نرخی نەوت دوای ئەو هەڵكشانە كتوپڕەی بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوە بەخۆیەوەی بینی، ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوام روو لە دابەزین دەکات و تا ئەمڕۆ نزمترین ئاستی خۆی لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی مانگێکدا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی حوزەیرانی 2022، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزینی نوێی تۆمار كرد بەو پێیەی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 108 دۆلار و 90 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 103 دۆلارە و 20 سەنت مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێكدا، دوێنێ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 4.65 دۆلار و بەڕێژەی 4.1% دابەزی و گەیشتە 110 دۆلار، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ناوەڕاستیش 5.08 دۆلار دابەزی و گەیشتە 104.44 دۆلار.

سەرباریی ئەو شڵەژانەی بەخۆیەوە بینی، ماوەی چەند مانگە نرخی نەوت بەهۆی کاریگەگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە تا گەیشتە سەرووی 130 دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دانوستانەكانی ئاشتییەوە بۆ نزیكەی 100 دۆلار دابەزییەوە.