خەڵك
سەرۆکی ڕووسیا جەختیکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکراین هیچ پەیوەندییەکی بەو ئاستەنگە ئابوورییە جیهانییەوە نییە کە لەئارادایە، بەتایبەتی هەڵاوسان لە نرخی وزە، بەڵکو هۆکارەکەی رۆژئاوا و “سیاسەتی ئابووری هەڵە”ی هەندێک لە وڵاتانە.
ڤلادیمێر پۆتین، لە میانی کۆڕبەندی ئابووری سانت پترسبۆرگ وتی: هەنگاوەکانمان بۆ ئازادکردنی دۆنباس هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە، کە دەوترێت مۆسکۆ هۆکاری هەڵاوسانی نرخە لە جیهاندا، گوێمان لەو قسانە دەبێت و هەندێکیش بە “هەڵاوسانی پۆتین” ناوی دەبەن، کە ئەمە بەو جۆرە نییە.
سەرۆکی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە هەڵە یەک لە دوای یەکەکانی ئیدارەی ئەمریکا و دیموکراسییەتەکەی ئەوروپا گرت و وتی؛” ئۆپەراسیۆنەکەمان نوێنەرایەتی هێڵێکی ژیان دەکات هەموو بەرپرسیارێتییەکیش دەخەینە سەرشانمان”، ئەوەی لە ئارادایە”سیاسەتی ئابووری هەڵە”یە کە وڵاتانی رۆژئاوا پەیڕەوی دەکەن.
لە ئێستادا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی ڕووبەڕووی خێرابوونی هەڵاوسان دەبنەوە لە نرخەکاندا، بەتایبەت لە بەریتانیا ئاستی هەڵاوسان گەیشتووەتە 11٪، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەوەیە، ڕووسیاش لەو هەڵاوسانی نرخە بێبەری نییە، چونکە لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژەی ٪16.7 بەرزبوونەوەی نرخەکانی تۆمارکردووە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، نرخی غاز بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی بۆ کەمکردنەوەی پێداویستییەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ.
هەروەها ڤلادیمێر پۆتین جارێکی دیکە ئەو سزایانەی سەر وڵاتەکەی بە”شێتانە و بێمانایانە”ناوبرد کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بەسەر ڕووسیادا سەپێنراوە و جەختی لەوە کردەوە پایتەختەکانی ئەوروپا زیاتر لە مۆسکۆ زیانیان پێدەگات و ئابووری ڕووسیاش بە باشی گەشە دەکات.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە “ئێمە کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەڵاوسانمان کردووە، دۆخی ئابووری جێگیرە و دۆخی دارایی دەوڵەت بەهێزە”، بەجۆرێک، لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا، بودجەی فیدراڵی، بەهۆی بەرزی نرخی وزەوە گەیشتووەتە ئاستی “زیادەی 1500 ملیار ڕوبڵ” (250 ملیۆن یۆرۆ).
سەرۆکی ڕووسیا ئەوەشی ئاشکراکرد: ئەرکی ئەمڕۆمان ڕەخساندنی هەلومەرجێکە بۆ گەشەسەندنی پیشەسازی و پشتیوانی لە خواست لە بازاڕی ناوخۆییدا.
ههروهها دووپاتیكردهوه، سوپاكهی ڕێگرییان نهكردووه له ههناردهكردنی دانهوێڵهكانی ئۆكراین بۆ دهرهوهی وڵات، به لهبهرچاوگرتنی ئهوهی كیێڤ بژاردهی زۆری لهبهردهستدایه و “ئەوە ئێمه نین كه بهندهرهكانی دهریای ڕهش مین ڕێژ دەکەین”.
ئۆکراین، بۆ بەرگرتن لە پیشرەوییەکانی سوپای رووسیا لە کەناراوەکانی خۆیدا مینێکی زۆری چاندووە بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لە هەر پەلاماردانێکی سەربازیی ڕووسیا کە لە 24ی شوباتەوە بەردەوامی هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەند هەفتەیەکە لەگەڵ مۆسکۆ، کیێڤ و ئەنقەرە دانوستان دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە هەناردەکردنی ملیۆنان تۆن دانەوێڵەی هەڵپەسێردراوی ئۆکراین بدرێت.
لە دۆخێکی وادا ئەگەر ڕێکەوتنێک بکرێت، ئەوا نرخی خۆراک دادەبەزێت و ترسی قەیرانی خۆراکی جیهانی کەمدەکاتەوە.
لەمبارەیەوە پۆتین جەختیکرد: دۆخی بازاڕەکانی خۆراک لەجیهاندا بەرەو خراپتر دەڕوات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک خەتای ئێمە نییە و نامانەوێت هاووڵاتیان لە هیچ شوێنێکی جیهان، بەدەست برسێتیەوە بناڵێنن.
سهرۆک کۆماری ڕووسیا ههروهها متمانهی خۆی به گهڕانهوهی کۆمپانیا ڕۆژاواییهکان بۆ ڕووسیا بهتایبهت کۆمپانیا ئهوروپییهکان دهربڕی، دوای ئهوهی بههۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سهر ئۆکراین کشانهوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیچ گومانێکم نییە کە بە تێپەڕبوونی کات زۆرێک لە هاوبەشەکانمان لە وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێنەوە بۆ بازاڕی ڕووسیا، هەروەها ئێمە بەربەست ناخەینە بەردەمیان، ئێمە کراوەین بەڕووی هەموو جیهاندا.”ڤ